ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی تەندرووستی غەزە بڵاوی كردەوە: لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٥٣ هەزار و ١٩٩ كەس لە غەزە كوژراون و ١٢٠ هەزار و ٢١٤ كەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستیی غەزە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی غەزەدا هاتووە: بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥٣ هەزار و ١٩٩ كەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١٢٠ هەزار و ٢١٤ كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە ١٨ـی مانگی ئادارەوە دوو هەزار و ٩٨٥ كەس كوژراون و هەشت هەزار و ١٧٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ وە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.
هـ.ئ
Comments are closed.