لەتیف ڕەشید: نەبوونی یاسای نەوت کێشەی لەنێوان عێراق و هەرێم درووستكردووە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: نەبوونی یاسای نەوت و گاز کێشەی زۆری لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و پارێزگاکاندا دروستکردووە و بە تێپەڕاندنی یاساکە کێشەکان چارەسەر دەبن، دەشڵێت: هیوادارم سەرجەم لایەنەكان بەشداری لە هەڵباردنی داهاتووی عیراقدا بكەن.

دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “الشرق” سەبارەت بە كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: نەبوونی یاسای نەوت و گاز کێشەی زۆری لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و پارێزگاکاندا دروستکردووە و بە تێپەڕاندنی یاساکە کێشەکان چارەسەر دەبن.

وتیشی: خوازیاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقین، هەروەها داواكارم سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری تێدا بکەن و ئەنجامەکانی نوێنەرایەتی عیراقییەکان بکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا گرنگە بۆ چارەسەری گرفتەکانی فەڵەستین، سودان، لوبنان و سوریا، کە لە لوتکەکەدا بڕیار و راسپاردەی تایبەتیان بۆ دەردەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.