قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی لە هێرشێکی داعشدا ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا لە ناوچەی ئەبو حمام لە دێرەزوور شەڕڤانێکمان شەهید بوو، سێ شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، سەبارەت بە ڕوودانی شەڕێک لە نێوان هێزەکانیان و داعشدا بەیاننامەیەکی نووسرای بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دەمەو ئێوارەدا لە نێوان هێزەکانمان و چەتەکانی داعش لە ناوچەی ئەبو حمام کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور شەڕ هاتووتە ئاراوە.

ڕاشیگەیاند، چەتەکانی داعش لەم شەڕەدا هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی قەسەدە و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بووە و سێ شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتایشدا باسی لەوەکرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چەتەکانی داعش لەشەڕەکەدا نەزانراوە.

ب. ق

Comments are closed.