قەسەدە لە دێرەزوور ١٠ چەتەی داعشی دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا ١٠ چەتەی داعش دەستگیر کران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە دژی شانە نووستووەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعشدا، هێزەکانی کۆماندۆسی گرێدراوی هێزەکانمان (قەسەدە) دوێنێ (پێنج شەمە) ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجام دا.

ئۆپراسیۆنەکە لە دوای چاودێر و کۆکردنەوەی زانیاریی رڕوون و تەواو لەسەر ئەندامانی شانەکە و دەستنیشانکردنی شوێنەکەیان، کە کردەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە، ئەنجام درا. لە دوای دەستنیشانکردنی شوێنی شانەکە، هێزەکانمان دەوربەری شوێنەکەیان گرت و ١٠ ئەندامی شاندەکەیان دەستگیر کرد، کە لە کردەی تیرۆری لە دژی هێزەکانمان، ناوەندە مەدەنیی و دامەزراوە گشتییەکانی خزمەتگوازی دەستیان هەیە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، کە لەگەڵ تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکاندا دۆزراونەتەوە.

هێزەکانمان جەختیان کردەوە لە تەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئۆپراسیۆنی ئەمنی و سەربازی لە دژی شانە تیرۆریستییەکانی داعش بەردەوامن تاوەکو سەرچاوە ماددی و مەعنەوییەکانیان لە ناو دەبەن.”

ب.گ

Comments are closed.