شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە لە ئیستەنبووڵ یاد کرانەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە چەندین ناوچەی ئیستەنبووڵ یادی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کرایەوە و پەیامی “بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدان” دووپات کرایەوە.

لە ئیستەنبووڵ مەڕاسیمی یادکردنەوەی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەردەوامە. بە دەیان کەس بەشداری یادکردنەوەکان بوون کە لە گەڕەکەکانی سەنجەقتەپە، ئەسیورت، باگجلار و گازی‌عوسمان‌پاشای ئیستەنبووڵ ئەنجام دران.

لە مەراسیمەکاندا وێنەی هەردوو شەهید دانران، بەشداربووان بە دانانی گوڵ دڵسۆزی خۆیان بۆ تێکۆشانی شەهیدان دەربڕی.

لە یادکردنەوەکاندا باس لە ڕۆڵ و کاریگەری هەردوو شەهید کرا لە بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، هەروەها بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕی و ڕێبازی ئامانجی شەهیدان دووپاتکرایەوە.

لە یادکردنەوەکاندا سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی هەردوو شەهید نمایش کرا، یادکرانەوەکان بە درێژای ڕۆژەکە بەردەوام بوو.

ب.گ

Comments are closed.