لەسەر دۆخی لیبیا ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدا

ناوەندی هەواڵەکان

وابڕیارە ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی داخراو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەمریکا، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنیی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر داوای بەریتانیا وابڕیارە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی داخراو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

لە دانیشتنەکەدا، هانا سێروا تێتە، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی لیبیا ئامادە دەبێت، کە بڕیارە کورتەیەک لەبارەی ڕوداوەکانی ئەم دواییە و هەوڵەکانی دواتر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەرەسەندنی لیبیا پێشکەش بکات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی ماڵپەری ئەنجوومەنی ئاسایش، چاوەڕوان دەکرێت ئەندامان نیگەرانی خۆیان لە قوربانییانی مەدەنی دەرببڕن و داوای هێمنی و خۆڕاگرتن بکەن و پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بکەن و جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی ئاگربەستەکە بکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە تەرابلوس لە ڕۆژی دووشەمەوە بە زنجیرەیەک پێکدادانی چەکدارییدا تێپەڕیوە، کە بە کوشتنی عەبدولغانی ئەلکیکلی ناسراو بە “غانیوە”، فەرماندەی پێشوی پشتیوانی سەقامگیری دەستی پێ کرد.

ب.گ

Comments are closed.