کارەکانی ڕۆژی دووەمی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی نەدا کۆتایی هات

سلێمانی

کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیک، لە ڕۆژی دووەمدا دوو پانێل بە ناونیشانی تێکۆشانی ژنان (ئاستەنگی و  دەرفەت) و تێڕوانینی خەباتی ژنان و پێشخستنی چارەسەری لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی جیهانی سێیەم،  بەڕێوەچوو، دواتر بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتاییان بە کار و چالاکییەکانی دووەم ڕۆژ هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل هایکریست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە درووشمی “لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” دووەم ڕۆژی یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی) بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی کار و چالاکیەکانی ڕۆژی دووەمدا لە ئێوارەیەکی جیاواز و پڕ لە گۆرانی و میوزیکی کوردیدا، بە وتنەوەی گۆرانی هەرچوار پارچەی کوردستان و میوزیکی تایبەت بە پارچەکانی کوردستان کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی کۆنگرە هات.

کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی ٢٠٠ڕێکخراو و توڕ و لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشداریان تێدا کردووە، لەسەر ئاستی کورستان هەریەکە لە تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی و چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی دەبەپە و زەینەب موڕاد هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە و شاندێکی ژنانی باکوور و دۆژهەڵاتی سووریا و ژنانی شنگال بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی دووەمدا دوو پانێڵ بە ناونیشانی تێکۆشانی ژنان (ئاستەنگی و  دەرفەت) و تێڕوانینی خەباتی ژنان و پێشخستنی چارەسەری لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی جیهانی سێیەم،  بەڕێوەچوو، لە کۆتاییشدا بە گۆرانی و میوزیک کتاییان بە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەکە هێنا.

ب.گ

Comments are closed.