ناوەندی هەواڵەکان
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا له جێگه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی وڵاته‌كه بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌شداری لوتکەی عەرەبی له به‌غدا ده‌كات.
وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی، ئه‌مشه‌و هه‌ینی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد و له‌لایه‌ن شاندی پێشوازی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لێكرا، ناوبراو له جێگه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌شداری لوتکەی عەرەبی ده‌كات كه سبەی شەمە کارەکانی دەست پێ دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا، لەلایەن ٥٨ پەرلەمانتاری عێراقەوە ناڕەزایەتی نیشاندرا لە دژی هاتنی ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە کۆبوونەوەی سبەینێی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغداد.
ب.گ
Comments are closed.