ناوەندی هەواڵەکان
مەڕاسیمی یادکردنەوەی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەردەوامە.
لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا شەهیدبوونی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتوون ڕاگەیەندرا، دوابەدوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونیان لە کوردستان و وڵاتانی جیهان مەڕاسیمی یادکردنەوە بۆ هەردوو شەهید ڕێکخرا.
لە چوارچێوەی یادکردنەوەکاندا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەڕاسیمی یادکردنەوە ڕاگەیەندرا و بۆ پێنج ڕۆژ بەردەوامە، لە مەڕاسیمەکەدا وێڕای هونەرمەندانی تەڤ-چاند چەندین کەس بەشداری مەڕاسیمەکە بوون کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەسی پێکرد و دواتر سیاسەتمەدار موحەرەم ئەرەل قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری ئازادی بە دەرکەووتنی پەکەکە دەستی پێکرد و بووە ڕێکخستنێکی بەرفراوانی مێژوویی، ڕۆڵی کادرانی پێشەنگ لەم تێکۆشانەدا بنەڕەتییە.
ئەرەل لە قسەکانیدا وتی: “خاوەنداریکردن لە شەهیدان بەمانای تێگەشتنە لە ڕێبەرێتی و پەڕینەوە بۆ تێگەشتن لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی.”
مەراسیمەکە بە پێشەکەشکردنی بەرنامەکانی تەڤ-چاند درێژەی هەبوو، تێیدا چەند هۆنراوەیەکی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان خوێندرایەوە. سبەینێش مەراسیمەکە بەردەوامی دەبێت.
ب.گ
Comments are closed.