کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

ناوەندی هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە، دەشڵێن: سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی دووشەمە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەرى تاوەبارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٤١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی

س.خ

Comments are closed.