ڕۆژەڤ

كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی ئەمڕۆ مەراسیمی ساڵیادی شەهیدكردنی حسێن ئاراسیان لە سلێمانی و لە شوێنی شەهیدكردنەكەی بەڕێوەدەچێت.

كاتژمێر ١٠ـی بەيانى ئەمڕۆ لە سایلۆی چەمچەماڵ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی ئەنجام دەدرێت.

فشارەكان لەسەر كامپی مەخموور لەلایەن پەدەكە و عێراق بەردەوامە و لە ئێستاشدا ئەندامانی شاندی مەخموور، كە بۆ چارەسەری كێشەكانیان چووبوونە بەغداد دەستبەسەرکراون و دۆخی دانیشتووانی كامپەكە لە ئێستادا زۆر خراپە و وەك خۆیان دەڵێن، ڕێگەیان پێنادرێت نەخۆشەكانیان ببنە نەخۆشخانە.

كوشتنی ژنان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك زیادیكردووە.

گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كورد ستان لە نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامە و لە ئێستادا نزیك دەبینەوە لە جەژنی قوربان، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نییە.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە پاش بڕیارەکەی پەکەکە هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان بۆ هەنگاونانی کرداری و ڕاستەقینە لە چوارچێوەی “پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

کاردانەوەکان لەبارەی سزادانی ژنانی سیاسیی (وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، زەینەب جەلالیان) لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە.

Comments are closed.