بەرات بیرتەک
مووچەخۆرانی باشووری کوردستان، کە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، قەیرانی ئابووری نەک هەر هەژاری، بەڵکو داڕمانی کۆمەڵایەتیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەم سیستەمە کە ناتوانرێت بەڕێوەببرێت تا دێت دۆخی هاوڵاتییان بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات و هەیکەلی کۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە.
قەیرانی ئێستای مووچە لە باشووری کوردستان لە ئێستاوە نیشانەکانی دۆخی داڕمان نیشان دەدات. چەند مانگێکە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەم پڕۆسەیەش کە تێیدا خەڵک ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، بەرەو پرۆسەی برسیکردن هەنگاودەنێت، ئەم دۆخە نەک تەنها کاریگەری لەسەر هەژاران هەیە، بەڵکو ئەم دۆخە خەریکە هێندەی تر چەقبەستوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری قووڵتر دەکات، ململانێکانی نێوان حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەمیشە هەڕەشەن بۆسەر خەڵك، بەتایبەتی حکومەتی هەولێر هەمیشە هەوڵدەدات بە چارەسەری کاتی دۆخەکە تێپەڕێنێت، ئەمەش بەو مانایەیە، کە قەیرانی ئابووری قووڵتر دەبێتەوە، کە ڕێ لەبەردەم نائومێدییەکان لە بەردەم هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا دەکاتەوە.
ئابووری باشووری کوردستان
بەشێکی زۆری ئابووری باشووری کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوتە، ساڵانێکە هەزاران بەرمیل نەوت سەرچاوەی سەرەکی نەوتی باشووری کوردستان بووە، کە لە ڕێگەی بەنداوی جەیهانی تورکیاوە دەگوازرێتەوە بۆ جیهان، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی قەیرانی نێوان تورکیا و عێراق هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا، ئەمەش کاریگەری جددی لەسەر هەیکەلی ئابووری هەرێمی کوردستان دانا، جگە لە نەوت، بەرهەمێکی زۆر کەم لە باشووری کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، بەرهەمی پێویست بۆ هەناردەکردنی کشتوکاڵی و پیشەسازی بەدەست نەهاتووە.
مرۆڤ کاتێک سەیری ئەم دۆخە دەکات، دەبینێت، کە مەترسییەکی گەورە لە ئارادایە، تورکیا و ئێران بەتایبەتی لە دۆخێکدان کە پێشوازی لە بەرهەمەکانی باشوور بکەن، لە خۆراکەوە تا پاککردنەوە و ئۆفیس و قووماش و کەرەستەی ئابووری، نزیکەی هەموو بەرهەمە پێویستەکان لەم دوو وڵاتە هاوردە دەکرێن (دەکڕدرێن)، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بە بەهای نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بەرهەم لە تورکیا کڕدراوە، هەروەها بەرهەمەکانی وەک خۆراک، دەرمان و بەرهەمە سووتەمەنییەکان لە ئێرانەوە کڕدراون، جگە لەوەش چەند بەرهەمێکی کەم لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دوور کڕدراون، لەوانەش چین، ئەم هاوسەنگییە بازرگانییە وابەستە بە دەرەوە، ئابووری کوردستانی لاواز و وابەستەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، وەستانی هەناردەکردنی نەوت و لاوازی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەردەوامی هەناردەکردنی خستووەتە مەترسییەوە، ناکۆکی سیاسی لەگەڵ بەغدا خەریکە قەیرانی ناڕێکی مووچە قووڵتر دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئابووری لە درێژخایەندا سەقامگیر بێت، پێویستە پەرە بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و هاوردەکردنی بەدیل بدرێت، هاوردەکردنی دەرەکیش کەم بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەرێم هەمیشە ڕووبەڕووی فشارە دەرەکییەکان دەبێتەوە و هەمیشە لەناو خۆیدا لە قەیراندا دەبێت.
ئیدارەیەکی بێ بودجە و ئایندەیەکی تاریک
بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پەسەند کرا، لەڕووی تیۆرییەوە پشکێک بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرا، لە پراکتیکدا نەدرا یان تەنها هێزە ئەمنییەکان وەریانگرت، ئیدارەی بەغدا ڕایگەیاند، دەست لە پێدانی پشکی هەولێر هەڵدەگرن، چونکە هەولێر بە شێوەیەکی شەفاف داهاتی نەوت بۆ بودجەی ناوەندی نانێرێت، ئەم دۆخە پێشتر ڕوویداوە، قەیرانی مووچە ڕوویداوە، ئێستا ئەم دۆخە بەربڵاوتر بووە، لە مامۆستایانەوە تا کارمەندانی تەندروستی و خانەنشینان و کرێکارانی گرێبەست، هەزاران کرێکار بێ مووچە ماونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەنووسانی هەرێم بڵاویان کردووەتەوە، ماوەی چەند مانگێکە بەشێک لە کرێکاران مووچەیان وەرنەگرتووە، بەپێی چاودێرییەکانی ڕۆژنیوز، دۆخی سلێمانی و دهۆک و گەرمیان بەتایبەتی لە ئاستێکی خراپدایە. مرۆڤ ناتوانێت بە قەرزەوە بژی، دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک خواردن، دەرمان، کرێ و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی نییە.
ئاڵۆزییەکانی بەغداد-هەولێر لە مافی یاسایی و سیاسەتدا
دادگای دەستووری بنەڕەتی عێراق، هەرچەندە ئاماژەی بەوەداوە، کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕاست و دروست لەلایەن حکومەتەوە بدرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕێککەوتنە سیاسییەکان سنووردار کراوە، بەرپرسانی بەغدا بۆ دیسپلینی داراییی، بەدەستهێنانی داهاتێکی هەرێم بە ڕوون ئەم هەنگاوانە ڕەوا دەکات، بەرپرسانی هەولێریش ئەمە وەک پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان دەبینێت.
لە دڵی کێشەکەدا، بەپێی دەستووری کە ساڵی ٢٠٠٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، زۆرێک لە سەرچاوەکانی هێشتا لە دۆخێکی گۆڕانکاریدان و پرسی ‘بەشداریکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان’ لە دڵی ئەو دەستوورەدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە نەوتەکەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ بفڕۆشێت، لە کاتێکدا بەغدا ئەمە بە پێشێلکردنی دیسپلینی بودجە دەبینێت، لە ئەنجامدا ئەم قەیرانە سازانی سیاسی لێدەکەوێتەوە و لە هەموو قەیرانەکاندا خەڵک باجەکەی دەدەن، ئەو مامۆستایانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، کارمەندانی تەندروستی، کرێکارانی شارەوانی… بەکورتی ئەو مووچەخۆرانەی کار بۆ کۆمەڵگە دەکەن باجەکەی دەدەن.
برینە کۆمەڵایەتییەکان
نەدانی مووچە نەک هەر وێرانکاری ئابووری بەڵکوو وێرانکاری دەروونی و کۆمەڵایەتیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بە وتەی شارەزایان، توندوتیژی خێزانی، ڕێژەی جیابوونەوە و خەمۆکی لە زیادبووندایە، سیستەمی پەروەردە لە لێواری داڕماندایە، بەهۆی کەمی مامۆستایانەوە زۆرێک لە قوتابخانەکان داخراون و نەبوونی کارمەندی تەندروستی پێویست لە نەخۆشخانەکان مەترسی زیاتری لێدەکەوێتەوە.
مامۆستایەک لە سلێمانی، کە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کردووە، دەڵێت: “هەموو بەیانییەک منداڵەکانم دەنێرم بۆ قوتابخانە بەبێ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکەم، ئیتر هێزم نییە وانە بڵێمەوە، ئەمە پیشە نییە، سەخت و قورس بووە”. هەروەها کارمەندێکی تەندروستی دەڵێت: “چەند مانگێکە مووچەمان پێنەدراوە، هێشتا دەچینە نەخۆشخانە، ئەگەر ئەم کارە نەکەین سیستەمەکە دەڕووخێت”. ئەمەش ئاستی مەترسی بارودۆخەکە دەردەبڕێت.
قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان؛ مانگرتن، چالاکی و بێباوەڕی بە حکوومەت
هەرێمی کوردستان، کە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری قووڵتر بووەتەوە، زیاتر بە دوای چارەسەری ڕۆژانەدا دەگەڕێت و ناتوانێت چارەسەرێکی درێژخایەن بدۆزێتەوە، جار جار قەرزی ناوخۆ، زیادبوونی فرۆشی نەوت وەڵامی سەرچاوە سەرەکییەکانی قەیرانەکە نین، لەم دواییانەشدا بڕێک مووچە تەنها بە هێزە ئەمنییەکان درا و مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی تەکنیکی هێشتا چاوەڕێی مووچەکانیان دەکەن، ئەم دۆخە بووەتە هۆی هەڵوێستی جددی و توڕەیی گشتیی، ئێستا لە جاران زیاتر خەڵک بە دەنگی بەرز پرسیار دەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن، دەڵێن “داهاتی نەوت بۆ کوێ دەڕوات؟”
بەشێکی زۆری کۆمەڵگە دەڵێن ئەم دۆخە ئاڵۆزە بە گەل ڕانگەیاندرێت، بە پێچەوانەوە بۆ بەشێکی دیاریکراو بە تایبەت بۆ بنەماڵەی بارزانی و بۆ زیادکردنی بەرژەوەندییەکانیان بەکاردەههێندرێت، ئەم ڕێبازە نادادپەروەری ئابووری قووڵتر دەکات و متمانە بە حکومەت کەم دەکاتەوە، حکومەتی هەولێریش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەمە کەوتووەتە ناو هەندێک گۆڕانکاریی سیاسییەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوەی لەسەر زەوی ڕوودەدات زۆر خراپتر بێت، کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە چالاکییدان، خوێندنگەکان داخراون، نەخۆشخانەکان بەهۆی نەبوونی کارمەندی تەندروستی پێویستەوە چۆڵدەکرێن.
بە تایبەتی ئەو ڕێپێوانە بێدەنگەی مامۆستایان دەستیان پێکردووە و ڕێپێوانە جەماوەرییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، دەرخەری ئەوەن کە خەڵک چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکەن، بانگەوازی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت لەلایەن توێژەرانی کۆمەڵایەتییەوە، قوڵبوونەوەی قەیرانی شەرعیەتی سیاسی لە ناوچەکەدا دەردەخات، لەسەر ئاستی گشتیی نزیکە، کە هیچ متمانەیەک بە حکومەت نەمێنێت، دەتوانین بڵێین حکومەتی ئێستا نەک تەنها لە بواری ئابووریدا، بەڵکو لە بواری کۆمەڵایەتی-سیاسیشدا خەڵکی لەناوبردووە.
حکومەت گەلی لە بەرهەمهێنان دوور خستووەتەوە، جەماوەرێکی خەڵکی بێ مۆڕاڵ درووستکردووە.
لە باشووری کوردستان ساڵانێکی زۆرە خەڵک لە بەرهەمهێنان دوورخراوەتەوە، لە کشتوکاڵەوە بۆ ماسیگرتن و کاری دەستی بچووک، ڕۆژ بە ڕۆژ بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەناوچوون، ئابووری ناوخۆیی بۆ ئاستی بەکاربردن کەم بووەتەوە، ئەم دۆخە خەڵکی لە ئاستی بەرهەمهێنانەوە بۆ ئاستی بەکاربردن پاڵناوە، زەوییەکان بە بەتاڵی جێهێڵراون، وەرشەکان داخراون و خەڵکی گوندەکان بە خێرایی ڕوویان لە شارەکان کرد؛ لە ئەنجامدا خەڵک بۆ مانەوە وابەستەی هەردوو ئابووری دەرەکی و مووچەی حکومەت بووە.
ئەم دۆخە ئابوورییە ڕێگەی بە حکومەت داوە کە وەک ئامرازێک کۆنترۆڵی خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا زیاد بکات و خۆی بەهێزتر بکات، مووچە وەک میکانیزمێک بۆ پەیوەندی سیاسی بەکارهێنراوە، نەک وەک مافێکی کۆمەڵایەتی، بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ فشار، بە تایبەت لە کاتە سەختەکاندا، پێدانی مووچەی سنووردار یان لە پێشینە بینینی هێزە ئەمنییەکان، پارچە پارچەکردنی خەڵک بە بەشێک لە ستراتیژی دابەشکردن دادەنرێت، حکومەت لەبری چارەسەرکردنی قەیرانە ئابوورییەکان لەسەر پرسی مووچە، خەڵکی کردووە بە جەماوەرێکی وابەستە بەخۆی.
داهاتوو چی لەگەڵ خۆی دێنێت؟
بە پێی شارەزایان، ئایندەی ئابووری هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە سێ بواری بنەڕەتی گۆڕانکارییەوە، ئەوانیش بەڕێوەبردنی داهاتی نەوت، شەفافیەتی داهاتی کۆمەڵایەتی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە میکانیزمی دابەشکردنی دارایی، چاکسازی لەم سێ بوارەدا هەم چارەسەری ناهاوسەنگییە ئابوورییە ناوخۆییەکان دەکات و هەم هاندەری وەبەرهێنانی بیانی دەبێت.
شارەزایان دەڵێن: هۆکارەکانی پشت قەیرانی مووچە تەنیا بابەتی بودجە نییە، بەڵکو خراپی بەڕێوەبردن و نەبوونی پیلان و خوێندنەوەی حزبی سیاسییە، نەبوونی بەرهەمی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە لێواری داڕماندا بن، دابەزینی ئاستی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی بچووک دەریدەخات کە بەپێی پێویست گرنگی بەو بابەتانە نەدراوە، لە هەمان کاتدا تەنها پشتی بە پارەی بەغدا و داهاتی نەوتی بەستووە.
ئەم گرێدراوبوونە کاتێک لەگەڵ نادڵنیایی سیاسی تێکەڵ دەبێت، حوکمڕانی هەرێم بە شێوەیەکی جددی دەخاتە مەترسییەوە، ئەگەر چاکسازی لە سیستەمەکەدا بکرێت و ئەم چاکسازییە لەسەر شەفافییەتی دارایی و فرەچەشنی ئابووری و دیموکراسی سیاسی دامەزرابێت، ئەوا جارێکی دیکە قەیرانی لەو جۆرە ڕووناداتەوە، جگە لەوەش ئەمجارە نەک هەر قەیرانی مووچە و نائارامی کۆمەڵایەتی ڕوودەدات، بەڵکو سەرهەڵدانەوەی جەماوەری گەورەی کۆمەڵایەتیش ڕوودەدات، بۆ ڕێگریکردن لەم کارە تەنها چارەسەرکردنی قەیرانە ئابوورییەکان بەس نییە، بەڵکو پێویستە بە تەواوەتی کۆتایی بە عەقڵییەتی ئیدارەی ئێستا بهێنرێت، بەمەش بوژانەوەی کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاری جۆراوجۆر دەکات بۆ ڕاکێشانی بازرگانی دەرەکی، سەرەڕای سوودەکانی لێخۆشبوونی باج و کەمکردنەوەی نرخی زەوی و مۆڵەتپێدانی خێرا، ناسەقامگیری سیاسی و قەیرانی بودجە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی وایکردووە سەرمایەی نێودەوڵەتی بە وریاییەوە نزیک بێتەوە، بەردەوامیی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا، ئێران و وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی لەلایەن جەماوەرەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ناسەقامگیری ئابوورییە و دەبێتە هۆی ئەوەی بازرگانان لە دوورەوە لە هەرێم بڕوانن.
ڕێبەر ئاپۆ: ناچارییەک بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەخلاق و کۆمەڵایەتی
قەیرانی قووڵی باشووری کوردستان جارێکی دیکە تیشک دەخاتە سەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ کە ساڵانێک لەمەوبەر کردبووی بۆ ‘ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی-ئەخلاقی’، لە بەرامبەر ناوەندگەرایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئابوورییەکی یەکپارچەدا، دامەزراندنی پێکەوەژیان و حکومەتی خۆجێی لە ناوچەکە و گرنگی هاوبەشی یەکسان و دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ڕوانگەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک تادێت سەرهەڵدەدات، ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن تەنیا نەدانی مووچە نییە، بەڵکو داڕمانی ئەخلاقی-سیاسیشە.
ڕێبەر ئاپۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە قەیرانە ئابوورییەکان تەکنیکی نین، بەڵکو کێشەی کۆمەڵایەتیشن؛ چارەسەرەکە شێوازی تەکنیکی نییە، بەڵکو ئاوەدانکردنەوەی ئەخلاقی و سیاسییە، ڕێبازە ستانداردەکانی وەک شەفافییەتی حوکمڕانی، دادپەروەری داهات، پاراستنی ڕەنجی بەرهەمدار و پاراستنی ڕەنجی ژنان، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا، پێویستە ژیانێک لەسەر بنەمای هێزی گەل بونیاد بنرێت، بۆ ئەوەش چارەسەر لە بازاڕی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا نییە، چارەسەر لە خوێندنەوەی سیاسیدا نییە؛ چارەسەر لە بونیادنان لەسەر ئیرادەی دیموکراسی گەلدایە.
نەک تەنها قەیرانی ئابووری، ئیفلیجێکی درێژخایەن و هەڵوەڕینێکی کۆمەڵناسی
قەیرانی ئابووری لە باشووری کوردستان چیتر ناتوانرێت وەک ‘دۆخێک’ پێناسە بکرێت، چونکە تووشی داڕمانی بەرفراوان بووە، سیمای بنەڕەتی ئەم سیستەمە؛ نادڵنیایی و تەماح و خێزان و لێپرسینەوە نەکردن! نە مافی کرێکاران پارێزراون نە بونیادێکی ئابووری بۆ پیلاندانان بۆ ئایندەی کۆمەڵگە، خەڵکی هەرێم تادێت هەژارتر دەبن لە کاتێکدا ئەوانەی گوایە قەیرانەکان چارەسەر دەکەن گیرفانی خۆیان پڕ دەکەنەوە، لایەنی بەرامبەریش سەرچاوەی ناوخۆیی و دەرەکی تاوانبار دەکات.
کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەماکانی کەلتووری هاوبەش و ژیانی بەکۆمەڵ بونیاد نراوە، بەڵام ڕێبازی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەی بەرەو خۆسەپێنی و پەیوەندییەکی بازار سەنتەری پاڵنا، قەیرانی ئابووری زیاتر گۆڕانکاری لە شێوازەکانی بەکارهێنانی کۆمەڵایەتیدا نیشان دا، لە پەیوەندی دراوسێییەوە تا هاودەنگی لەگەڵ گەڕەک زۆرێک لە هەڵوێستە کۆمەڵایەتییەکان لاواز بوون، حکومەت خەڵکی ناچار دەکرد تەنها خێزانەکانیان ڕزگار بکەن، ئەمەش خراپبوونی کۆمەڵگەی قووڵتر کردەوە.
گۆڕانکارییەکی سەرنجڕاکێشی دیکە لەناوچوونی هیوای گەنجانە بۆ داهاتوو، گەنجانی خوێندەوار لەگەڵ لەدەستدانی هیوای دامەزراندن، ناچاربوون کۆچ بکەن و بێڕێکخستنبوون و پەیوەندییان بە بەها کوردستانییەکانەوە پچڕا، ئەمەش بووە هۆی لاوازبوونی هەستی گرێدراوبوون بە کوردستانەوە.
لە ئەنجامدا قەیرانی ئابووری-کۆمەڵایەتی ئێستا دەرئەنجامی خراپ بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتی سیاسییە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بیەوێت ڕزگاری بێت لەمە، دەبێت ئەخلاقێکی سیاسی-ئایدۆلۆژی نوێ و هەروەها پارادایمێکی نوێی ئابووری دروست بکات، پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە؛ ئایا بەرپرسانی سیاسی توانای هەوڵێکی لەو شێوەیەیان هەیە یان نا؟.
ب. جـ
Comments are closed.