شارەزایەكی كەشناسی: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە

ناوەندی هەواڵەكان

سیروان ساڵح بڵاوی كردەوە، کاریگەری یەکەم پەستان نزمی وەرزی زەریای هندی دەستپێدەکات و بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی گەرمی وەرزی زەریای هندی پلەکانی گەرمی له ناوچەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، بە جۆرێك لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەگەر هەیە بگاتە ٥٠ پلە.

سیروان ساڵح شارەزایی بواری كەشناسی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە فەیسبووكی خۆی بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

سیروان ساڵح بڵاوی كردەوە، کاریگەری یەکەم پەستان نزمی وەرزی زەریای هندی دەستپێدەکات و بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی گەرمی وەرزی زەریای هندی پلەکانی گەرمی له ناوچەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

دەشڵێت: لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەگەر هەیە پلەكانی گەرما بگەنە ٥٠ پلە.

وتوشییەتی: لە بەشێکی ناوچە دەشتاییەکانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان ئەگەر هەیە پلەكانی گەرما لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تا دوای عەسر بگاتە 47° پلە.

ئ.م

Comments are closed.