ناوەندی هەواڵەكان
بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند: لە ئێستادا بەنداوی دووکان بە ڕێژەی ٢٤% ئاوی تێدایە، کە بۆ ئەو ڕێژەی بارانەی ئەمساڵ باریوە ئاساییە و، بەردانەوەی ئاویش ڕۆژانە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت: بەپشتبەستن بەو رێژە ئاوەی لە بەنداوەکەدا هەیە و بە گوێرەی پێویستیی بەنداوەکە، ئاو بەردەدرێتەوە.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان لەبارەی بڕی ئاوی گلدارەوە لە بەنداوەكەیان بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
کۆچەر جەمال ڕایگەیاند: لە ئێستادا بەنداوی دووکان بە ڕێژەی ٢٤% ئاوی تێدایە، کە بۆ ئەو ڕێژەی بارانەی ئەمساڵ باریووە ئاساییە و، بەردانەوەی ئاویش ڕۆژانە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی: کارەکانی ئێمە تەواو هونەرییە، نە پەیوەندی بە نووسراوەوە هەیە نە فشار و داواکاری، بە پشتبەستن بەو ڕێژە ئاوەی لە بەنداوەکەدا هەیە و بە گوێرەی پێویستیی بەنداوەکە، ئاو بەردەدرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمساڵ بەهۆی بارینی بڕێكی كەمی باران لە هەندێ ناوچە وشكەساڵی ڕاگەیەندراوە و بەشێك لە سەرچاوە ئاوییەكانیش وشكیان كردووە.
جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی تورك لە ئێستادا بەردەوامە لە گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق و ئامادە نییە، بەشە ئاوی عێراق بەربداتەوە و بەهۆیەوە بەشێك لە هۆڕەكانی عێراق ڕووبەڕووی وشكەساڵی بوونەتەوە.
ئ.م
Comments are closed.