ڕۆژەڤ

کاتژمێر ٤ـی ئێوارە، لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارکی ئازادیی، گردبوونەوەیەک بە بەشداری کۆمەڵە ڕێکخراوێکی بواری جینۆساید، لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارکی ئازادیی بەڕێوەدەچێت.

كاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ پزیشكانی دانەمەزراو لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گرد دەبنەوە.

فشارەكان لەسەر كامپی مەخموور لەلایەن پەدەكە و عێراق بەردەوامە و لە ئێستاشدا ئەندامانی شاندی مەخموور، كە بۆ چارەسەری كێشەكانیان چووبوونە بەغداد دەستبەسەرکراون و دۆخی دانیشتووانی كامپەكە لە ئێستادا زۆر خراپە و وەك خۆیان دەڵێن، ڕێگەیان پێنادرێت نەخۆشەكانیان ببنە نەخۆشخانە.

كوشتنی ژنان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك زیادیكردووە.

گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامە و لە ئێستادا نزیك دەبینەوە لە جەژنی قوربان، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نییە.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە پاش بڕیارەکەی پەکەکە هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان بۆ هەنگاونانی کرداری و ڕاستەقینە لە چوارچێوەی “پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

کاردانەوەکان لەبارەی سزادانی ژنانی سیاسیی (وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، زەینەب جەلالیان) لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە.

Comments are closed.