چەند زانیارییەك لەبارەی نەخۆشی داون

ناوەندی هەواڵەكان

دکتۆر لەوەند ئەحمەد دەڵێت، نەخۆشی داون نەخۆشیەکی زگماکیە، بە هۆی دووبارە بوونەوەی کرۆمۆسۆمی ژمارە ٢١ ڕوو ئەدات و تیایدا مناڵەکە دووچاری کۆمەڵێک گرفت ئەبێت وەکو: ناتەواوی ئاستی زیرەکی، دروست بوونی گرفت لە دڵ و بۆریەکانی خوێن، شل بوونی بەستەرە و ماسولکە، دەرچونی جومگە، دروست بوونی گرفت لە بڕبڕەکانی مل.

دکتۆر لەوەند ئەحمەد، پسپۆڕی ووردی نەخۆشیەکانی ئێسک و شکاوی مناڵانلە نوسینێكدا چەند زانیارییەك لەبارەی نەخۆشی داون دەخاتەڕوو، كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

نەخۆشی داون نەخۆشیەکی زگماکیە، بە هۆی دووبارە بوونەوەی کرۆمۆسۆمی ژمارە ٢١ ڕوو ئەدات .

 مناڵەکە لەو حاڵەتەدا دووچاری کۆمەڵێک گرفت ئەبێت وەکو، ناتەواوی ئاستی زیرەکی، دروست بوونی گرفت لە دڵ و بۆریەکانی خوێن، شل بوونی بەستەرە و ماسولکە، دەرچونی جومگە، دروست بوونی گرفت لە بڕبڕەکانی مل.

تەمەنی دایک یەکێکە لە هۆکارەکان کە وا ئەکات ئەگەری تووش بوونی مناڵی داون زیاتر بێت.

بە گوێرەی توێژینەوەکان، ئەگەر تەمەنی دایک لە خوار ٣٠ ساڵ بێت ئەگەری دروستبوونی مناڵ داون زۆر کەمە بە رێژەی ١ مناڵ لە ٥٠٠٠ مناڵ.

 بەڵام ئەگەر تەمەنی دایک سەروو ٣٥ ساڵ بێت، ئەگەرەکە زیاد ئەکات و ئەبێت بە ١ مناڵ لە ٢٥٠ مناڵ دا.

ئ.م

Comments are closed.