ناوەندی هەواڵەكان
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: دادگا ئەمری وەلائی دەرناكات، لەبەر ئەوەی داواكە نابینێت تا ئەمری وەلای دەربكات، پێویستیش بەو بڕیارە ناكات، تەنها پێویستی بە یەك ڕوونكردنەوەیە.
موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەركردنی ئەمری وەلائی، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.
موسەنا ئەمین ڕایگەیاندووە: دادگا ئەمری وەلائی دەرناكات، لەبەر ئەوەی داواكە نابینێت تا ئەمری وەلای دەربكات، پێویستیش بەو بڕیارە ناكات، تەنها پێویستی بە یەك شتە، ئەویش بڕیارەكەی پێشتری خۆی ڕوون بكاتەوە.
دەشڵێت: بەنیازین هەفتەی داهاتوو سەردانیان بكەین، هانیان بدەین، كە ڕوونكردنەوەیەك لە سەر بڕیارەكەی خۆیان بدەن، یان بڕیارەكەیان هەمووار بكرێتەوە، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ كێشە بێت، هەرێم بودجەی بەش دەكات یان نایكات، ئەو پەیوەندی بە مووچەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت سوودانی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی پابەند بێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات، چونكە دادگا دۆسێیەی مووچەی لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا جیاكردوەتەوە.
لە كۆتایدا وتی: ئەگەر سوودانی ئەو بڕیارەی دادگا جێبەجێ نەكات، ئەو كاتە پەرلەمان پابەندی دەكات.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بكات، چونكە تائێستا چارەنووسی مووچەی هەشت مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە نادیاری ماوەتەوە و ئەوەش دڵەڕاوكێ لای فەرمانبەران درووست بووە.
هـ.ئ
Comments are closed.