ئاماری توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێم بڵاوكرایەوە

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی تەندرووستی عێراق بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٣ كەس لە سەرتاسەری وڵاتەكەمان و هەرێمی كوردستان تووشی تای خوێنبەربوون بوون، هەروەها ١٩ كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە ئاماری تای خوێنبەربوون لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٣ كەس لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تووشی تا خوێنبەربوون بوون، هاوكات هەموو ڕێكارەكان گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٩ كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە دوو كەسیان لە هەرێمی كوردستان بوون.

جێگای ئاماژەیە، تای خوێن بەربوون نەخۆشییەكی گواستراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتی لە كاتی بەخێوكردنی ئاژەڵ و سەربڕین و خواردنی گۆشتەكەی ئەم پەتایە دەگوازرێتەوە، بۆیە لیژنە تەندرووستییەكان بەردەوام هۆشداریی دەدەنە هاوڵاتیان.

هـ.ئـ

Comments are closed.