ناوەندی هەواڵەكان
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٩ دۆلار و هەشت سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی سێ دۆلار بەرزبوەوە.
میدیاكانی جیهان لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و هۆكارەكەی بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.
میدیا جیهانیەكان بڵاویان كردەوە، بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.
دەشڵێن، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٩ دۆلار و هەشت سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی سێ دۆلار بەرزبوەوە.
هاوكات، دوێنێ ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆسەر وڵاتەكەیان وەڵامی توندیان دەبێت و لە دۆخی پێویستدا هێزەکانی ئەمریکا ناچار بە کشانەوە لە عێراق دەکەن.
هەروەها، دوێنێ ئەمریكا چەند دیبلۆماتکارێک و ئەفسەرێکی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە.
ئ.م
Comments are closed.