ناوەندی هەواڵەکان
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئەڵمانیا دەستنیشان کراوە، بەڵام هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نییه.
لەبارەی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی ڕایگەیاند، ئه‌مجۆره كه به (NB.1.8.1) ناسراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی كانونی دووەمی ئه‌مساڵ دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه، وه‌ك “جۆرێك له ژێر چاودێریدایه” پۆلێن كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چینی شینوا به پشتبه‌ستن به ئیداره‌ی نیشتمانیی بۆ كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان، بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و جۆره نوێیه تا كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، بووه‌ته جۆرێكی باڵاده‌ست له چین، ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه له زیادبووندایه.
ب.گ
Comments are closed.