سوپای داگیرکەری تورک؛ دز و تاڵانکەری گوندەکان

ناوەندی هەواڵەکان

ئەو گوندنشینانەی، دوای چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ گوندی شیلازێ لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە ئامێدی، کە پێشتر بە زۆرەملێ لەلایەن سوپای تورک و پەدەکەوە گوندەکەیان پێ چۆڵکرابوو، ماڵەکانیان تاڵان کراوە.

گوندنشینان دیمەنی تاڵانکردنی ماڵەکانیان بڵاو کردووەتەوە و ڕایانگەیاند، “لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ڕەز و باخ و بێستانەکانمان وێران کراوە، چەندین داری بەردارمان بڕدراونەتەوە، تیڤی و بەفرگر و کەلوپەلی نێو ماڵەکانیشمان دزراوە، هەندێک ماڵیش بە تەواوەتی تاڵانکراوە و وێران بوون.”

ب.گ

Comments are closed.