نوێترین لێدوانی تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ وەزیرى دارایی عێراق لەگەڵ شاندێکى مووچەخۆرانى پارێزگاى سلێمانى کۆبووەوە و بۆ ڕەوانەکردنی مووچە جەختی کردەوە، لەسەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆران و ڕادەستکردنی داهات لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان تەیف سامی و شاندێکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی، تاوتوێی پرسى تەوتینى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەیف سامی جەختی کردووەتەوە لە پێویستى هاندانى هەرێمى کوردستان بۆ تەوتین و ڕادەستکردنى داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان تاوەکو مووچە رەوانە بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٨ـی ئایار، وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسای بودجە، هەرێمی کوردستان هیچ ڕەسیدێکی نەماوە تاوەکو مووچەی بۆ ڕەوانە بکرێت.

ب.گ

Comments are closed.