ناوەندی هەواڵەکان
دوای هێرشە فراوانەکەى ئەم بەیانییەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران گۆڕانکاری خێرا لە نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان ڕوویدا و نرخی ئەو دوو سامانە سرووشتییە بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەندین ناوچەی دەستنیشانکراوی ئێران، ئەوەش نرخی نەوت و زێڕی بەرزکردەوە.
هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گەیاندە ٧٤,٤٥ دۆلار، كە بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات لەکاتی کردنەوەى بازاڕەکانى بۆرسەى جیهانی نرخی زێڕیش یەك ئۆنسە زێڕ بۆ ٣,٤٢٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و چەند ناوچەیەکی لەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ زانای ئەتۆمی و بەرپرسی باڵای ئەمنی ئەو وڵاتە کوژراون.
هـ.ح
Comments are closed.