هەپەگە فەرماندە دەلیل تەمەلی بە شکۆوە بە بیرهێنایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی فەرماندە شەهید دەلیل تەمەلی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەین پەرە بە تێکۆشانی هەڤاڵمان دەلیل بدەین، کە بە پاشخان و ئەزموونەکانییەوە بەهای مەزنی خستەسەر تێکۆشانی ئازادییمان، هەمیشە یادی زیندوو ڕاگرین و ئامانجەکانی بگەیەنین بە سەرکەوتن

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامەی فەرماندە شەهید دەلیل تەمەلی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١ـدا لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورک لە قەندیل شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، فەرماندەی میلیتانی فیدایی ئاپۆییمان و هەڤاڵی ڕەنجدەرمان هەڤاڵ دەلیل تەمەل لە ڕۆژی ٣٠ـی ئابی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمی قەندیل شەهید بوو.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، هەڤاڵمان دەلیل کە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا تێکۆشانی بەڕێوەبرد و هەموو ئەرکێکی بە گوێرەی ڕەگەزەکانی میلیتانی ئاپۆیی جێبەجێ دەکرد، بە درێژایی ٢٩ ساڵ تێکۆشانێکی بێپچڕانی بەڕێوەبرد، بە پاشخانی ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنییەوە، بە توانا سەربازییەکانی و ژیانی خاکییانەیەوە بووە کەسێکی نموونەیی و فیداییەکی هێڵی ئاپۆیی، بە فیداکاری ژیانی خاکیانەی و پەیوەستبوونی بە بەهاکانی گەلەوە بەوپەڕی بوێرییەوە جەنگا و بووە فەرماندەیەکی سیمبوڵی مێژووی تێکۆشانمان.

لە کۆتایشدا دەڵێت: بەڵێن دەدەین پەرە بە تێکۆشانی هەڤاڵمان دەلیل بدەین، کە بە پاشخان و ئەزموونەکانییەوە بەهای مەزنی خستەسەر تێکۆشانی ئازادییمان، هەمیشە یادی زیندوو ڕاگرین و ئامانجەکانی بگەیەنین بە سەرکەووتن، بەم باوەڕ و باوەڕدارییەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هەڤاڵی شەهیدمان، گەلی ڕەسەنی بۆتان و هەموو گەلی کوردستانمان دەردەبڕین.

هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شەهیدەی بەمشێوەیەیە خستووەتەڕوو:

ناسناو: دەلیل تەمەل

ناو و پاشناو: خەتیب ئارتورک

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: هەدیە-ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ـی ئابی ٢٠٢١ / قەندیل

ب. ق

Comments are closed.