ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاد، ئیسرائیل سنووری ئاسمانیی عێراقی پێشێل کردووە بۆ دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، جەختیشی کردەوە، بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە “پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.”
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، دسەڵاتی خۆی بۆ وەەستاندنی ئیسرائیل بەکاربهێنێت و ڕێگە نەدات ئەم پێشێلکارییانە دووبارە بکاتەوە.”
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕاگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ مووشەکی ئیسرائیلی لە خاکی عێراق کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە دیالە و دووانەکەی تر لە زیقار.
ب.گ
Comments are closed.