ڕۆژەڤ

لە پاش ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی”شێری ڕاپەڕیوی” لە دژی ئێران دەست پێ کرد و زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران و بەتایبەتی تارانی پایتەخت ئەنجام دا، چەندین وێستگەی ئەتۆمی و ناوەندی سەربازیی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و نزیکەی ٢٠ فەرماندەی باڵا و زانای ئەوتۆمی ئەو وڵاتە لە هێرشەکاندا کوژران، لە وەڵامدا سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “پەیمانی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و دەڵێن: وەڵامی “تووند”ـی ئیسرائیل دەدەنەوە.

هرشەکانی ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی ئێران، ئاڵۆزی و پشێوییەکی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە و مەترسی بۆسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە درووست بووە، لە ئێستادا بووە بە ڕۆژەڤێکی جیهانیی و لە ئەگەری بەردەوامی جەنگەکە، پێشبینی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی گەورەی لێ دەکرێت.

فشارەكان لەسەر كامپی مەخموور لەلایەن پەدەكە و عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش ئەندامانی شاندی مەخموور، كە بۆ چارەسەری كێشەكانیان چووبوونە بەغداد دەستبەسەرکراون و دۆخی دانیشتووانی كامپەكە لە ئێستادا زۆر خراپە و وەك خۆیان دەڵێن: ڕێگەیان پێنادرێت نەخۆشەكانیان ببنە نەخۆشخانە.

كوشتنی ژنان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك زیادیكردووە.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامە و هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نییە.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە پاش بڕیارەکەی پەکەکە هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان بۆ هەنگاونانی کرداری و ڕاستەقینە لە چوارچێوەی “پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”.

کاردانەوەکان لەبارەی سزادانی ژنانی سیاسیی (وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، زەینەب جەلالیان) لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.

ب.گ

Comments are closed.