ناوەندی هەواڵەكان
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕایگەیاند: هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکەمان ئاساییە و ڕانەگیراوە، دەشڵێت: هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی هاوڵاتییان و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەکەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئێران و بە پێچەوانەشەوە هاتوچۆ دەکەن.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە سنووری گەرمیان لەبارەی بەردەوامی جموجۆڵی بازرگانی لە سنوروەكەیان بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕایگەیاند: هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکەمان ئاساییە و ڕانەگیراوە.
دەشڵێت: هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی هاوڵاتییان و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەکەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئێران و بە پێچەوانەشەوە هاتوچۆدەکەن.
هاوكات، ئەمڕۆ قائیمقامى پێنجوێن بە وەكالەت ڕایگەیاند: “هیچ خێزانێكى ڕۆژههڵاتى كوردستان ئاوارهى سنوورهكهیان نهبووه، بارودۆخى ناوچهكهش له جموجۆڵى بازرگانى و هاوشێوهى ڕۆژانى ڕابردوو ئاساییه”.
ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی”شێری ڕاپەڕیوی” لە دژی ئێران دەست پێ کرد و زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران و بە تایبەتی تارانی پایتەخت ئەنجام دا، چەندین وێستگەی ئەتۆمی و ناوەندی سەربازیی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و نزیکەی ٢٠ فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە هێرشەکاندا کوژران.
جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “پەیمانی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و دەڵێن: وەڵامی “تووند”ـی ئیسرائیل دەدەنەوە و لەو چوارچێوەشدا بە دەیان موشەك هێرشیان كردە سەر پایتەختی ئیسرائیل و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و برینداربوون.
ئ.م
Comments are closed.