ناوەندی هەواڵەکان
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی و گیانی گەشتیاران هەڵپەساردنی گەشتی فڕۆکەوانیان تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ درێژکردەوە، سوودانیش ڕایگەیاند، بەزووترین کات گەشتیارانی عێراقی دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج ڕوویان لە سعودیە کردووە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕایگەیاندراوەکە هاتووە، هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ‘هاتن و چوون’ تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درێژکراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئاسایشی فڕۆکەوانی و گەشتیاران لە ئاسمانی عێراق کە بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو بەڕووی فڕۆکەوانی مەدەنیدا داخرابوو، ئەوان تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ چاوەڕێ دەکەن.
لەلای خۆشییەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەزارەتی گواستنەوەی ڕایگەیاند کە گەشتیارە عێراقییەکان لە هەرسێ وڵاتی ئوردن و کوەیت و تورکیاوە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵات، کە بە بۆنەی پشێوییەکانی ڕۆژی ڕابردوو گەشتەکانیان ئاستەنگ ببوو.
هەروەها ڕاگەیاندراوە کە بە زووترین کات ئەو کەسانەش بگەڕێندرێنەوە کە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەجکردن سەردانی مەکە و مەدینەیان کردووە.
ب. جـ
Comments are closed.