ڕانیە
عومەر حوسێن ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کورتخایەن بێت، چونكە ئەگەر شەڕەكە لە هەفتەیەک زیاتر درێژە بکێشێت ئەوا فراوانتر دەبێت و لە ئاستی نێودەوڵەتی دووبەره درووست دەبێت، دەشڵێت: ئەگەر شەڕەكە درێژە بكشێت ئەوا كاریگەری لەسەر هەرێم و عێراق دەبێت، هەربۆیە پێویستە لەم دۆخەدا كورد یەكهەڵوێست بێت.
عومەر حسێن چاودێری سیاسی لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەكدی و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق و هەرێم بەمجۆرە بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.
عومەر حسێن ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کورتخایەن بێت، چونكە ئەگەر شەڕەكە لە هەفتەیەک زیاتر درێژە بکێشێت ئەوا فراوانتر دەبێت و لە ئاستی نێودەوڵەتی دووبەره درووست دەبێت.
وتیشی: ئەگەر شەڕەكە درێژە بكشێت ئەوا كاریگەری لەسەر هەرێم و عێراق و ناوچەکە و دۆخی جیهانیش درووست دەكات، چونکە ئەگەر ئەم شەڕە لە هەفتەیەک زیاتر درێژە بکێشێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا كاردانەوەی گەورە تا دابەشبوونی بەسەر دوو بەرەدا لێدەكرێت.
دەشڵێت: ئیسرائیل توانیویەتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستی ئێران لە ناوچەکە و دەوروبەری خۆی دووربخاتەوە، بەجۆرێك هەژموونی ئێران لە سووریا و لە لوبنان کۆتای پێ بێنێت، ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە و پاشان ئیسرائیل دزەی كردە ناو دام و دەزگاکانی ئێرانەوە توانی سەدان درۆن بباتە ناو ئێرانەوە و بنکەیەکی کۆنتڕۆڵکراو دابنێت و هەموو ئامانجەکانی بە وردی بپێکێ.
ئەوەشی خستەڕوو: وەڵامدانەوەکەی ئێرانیش کاریگەربوو یانی چاوەڕوان نەکراوبوو، چونكە توانی دوو فڕۆكەی جۆری F35 کە بە وا پێناسە دەكرا ڕادار ئاشكرای ناكات و یەکێکە لە تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بخاتە خوارەوە و دەیان مووشەک بگەیەنێتە خاکی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە هەموو بارودۆخێکدا کورد دەبێ یەکگرتوو و یەک وتار بێت تا پێکەوە ئەم دۆخە تێپەڕێنین، چونكە کوردیش یەکێکە لە پێکهاتە دێرینەکانی ناوچەکە و گرنگە لەم دۆخەدا كورد یەک هەڵوێست بێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئایندەیەکی ڕوون بۆ خۆی تۆمار بکات.
ڕاشیگەیاند: لە هەموو بارودۆخێکدا یەکێتی ڕیزەکانی خەڵکی کوردستان و یەكێتی نێوان لایەنە سیاسییەکان گرنگە، چونکە دۆزەكەمان ڕەوایە و نابێت دژایەتی یەكدی بكەین و هەربۆیە دەبێت لایەنەكان دۆخی نەتەوەی لەبەر چاو.
ئ.م
Comments are closed.