ناوەندی هەواڵەکان
بزووتنەوەی شین فینی ئیرلەندی ڕایگەیاند، ئازادیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی سیاسی زۆر گرنگە، هەروەها درێژە بە پشتیوانییەکانمان دەدەین بۆ هەوڵدانی ئاشتیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بزووتنەوەی شین فینی ئیرلەندی، بە پەیام پشتگیری لە بانگەوازییە مێژوویییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕۆڵ و پێگەی ڕێبەر ئاپۆی لە پڕۆسەی چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێویست و گرنگ ناوبرد.
جێری ئادەمس لە ساڵی ١٩٨٣ و ٢٠١٨ سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی شین فین بووە، هەروەها دیکلان کێڕنی، سەرۆکی ئێستای بزووتنەوەکە بە پەیامێک پشتگیرییان لە پرۆسەی چارەسەری کرد، کە بە بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.
دەقی پەیامەکەی جێری ئادەمس بەم شێوەیە:
“سڵاو هەڤاڵان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەیەکی درێژە لە مافە بنەڕەتییە مرۆڤایەتییەکان بێبەش بوون و نەتەوەکان ناتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، بانگەوازیی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٢٧ـی شووباتدا کردی، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو، شین فین پشتگیری دەکات لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورک-کورد لەسەر بنەمای دیالۆگ، شکۆداری، دادپەروەری و یەکسانی.”
پەیامەکەی دیکلان کێرنی بەم شێوەیە:
“من دیکلان کێرنی، سەرۆکی نیشتیمانی شین فین، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشم لەگەڵ سەرکردەکانی دیکە واژۆ کردووە، کە پشتیوانی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین بۆ ئاشتی، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و نوێنەرانی سیاسی دیکەی کورد دا، پێویستە هەموو لایەنەکانی دیکە لەخۆ بگرێت، دیالۆگ بە بنەما بگیرێت، ڕای شین فین پێش هەمووشێک ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە لە زینداندا؛ ئازادیی ئەو بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی سیاسی زۆر گرنگە.
هاوکات، درێژە بە پشتیوانییەکانمان دەدەین بۆ هەوڵدانی ئاشتیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، داوادەکەین دەوڵەتی ئیسرائیل کۆتایی بە ستەمەکانی لەسەر گەلی فەلەستین بهێنێت.”
ب. ق
Comments are closed.