مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنانی ‌غوربەتلی ئەرسۆز بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵەکان

مەراسیمی “خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنانی ‌غوربەتلی ئەرسۆز” کە لەلایەن ڕێکخراوی مەکەگەوە ڕێکدەخرێت، لە ١٧ـی حوزەیران بە مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت.

بانگەوازی بەشداربوون بۆ مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی کرا، کە مەراسیمی خەڵاتکردنەکە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)ـەوە ڕێکخراوە، لە ڕۆژی ١٧ـی حوزەیراندا بە مەراسیمێک خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی پێشکەش بەو ڕۆژنامەوانانە دەکرێت، کە بۆ خەڵاتکردنەکە دیاری کراون.

غوربەتەلی ئەرسۆز کێیە؟

غوربەتەلی ئەرسۆز ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی زڤەری ناوچەی پالۆی خارپیت لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆی و ناوەندی لە شاری ئەدەنە تەواو کردووە، دوای تەواوکردنی بەشی کیمیا لە زانکۆی چوکرۆڤا، بڕوانامەی ماستەری لە بواری ژینگە و وزە بەدەستهێناوە و تاوەکو ساڵی ١٩٩٣ وەک یاریدەدەری کیمیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە، ئەرسۆز وەک یەکەم دەرهێنەری ژن لە پەخشێکی گشتی لە تورکیا دەربازی مێژوو بوو.

بە مەبەستی بیرهێنانەوەی ئەرسۆز، کە لە ٨ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە هەرێمی کوردستاندا لە شەڕوپێکدادانێکدا شەهیدبوو، ٨ـی تشرینی یەکەم وەک “ڕۆژی ڕۆژنامەوانانی ژنانی کورد” ناسێندرا و بوو بە سیمبولی ژنانی ڕۆژنامەوان، ئەرسۆز بە هەڵوێستی بوێرانەی لە ڕاگەیاندنی ئازاددا، پێشەنگایەتی میدیای کوردی کرد.

ب. ق

Comments are closed.