ناوەندی هەواڵەکان
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و دانوستانانه “ناڕه‌وا”ـن.
ئەمڕۆ عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ناڕه‌وایه، له كاتێكدا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن.
وتیشی: “بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی بووەته بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنیستی هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان، داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ین ئه‌م كرده تاوانكارییانه شه‌رمه‌زار بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر داگیركه‌ران بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانیان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان نایاساییه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت لێپرسینه‌وه له قه‌واره‌ی ئیسرائیل بكات له‌م باره‌یه‌وه”، داوای له “یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر خاكه‌كانمان بگرنه‌به‌ر”.
ب.گ
Comments are closed.