بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە جەزیرە ڕێپێوان ئەنجام درا           

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری تل باراک لە کانتۆنی جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ، چالاکییەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی کۆنگرە ستار لە شاری تل بەرەکە لە کانتۆنی جەزیرە و بە بەشداری سەدان کەس، ئەندامانی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکان ڕێپێوانێکی جەماوەی بۆ ئازادیی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

چالاکوانان لە دەروازەی ڕۆژئاوای شارەوە بە وتنەوەی دروشەمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت” و “بژی بەرخۆدانی ئیمرالی” دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

ڕێپێوانەکە لە چوار ڕیانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەستان و لە دوای خولەکێک بێدەنگی زەهرا موتلەق ئەندامی ئەنجوومەنی کۆنگرە ستار لە تل بەراکە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانمان تا گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت، فکری نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گونجاوترین چارەسەرە بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زەهرا وتیشی: تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکە و ئازادیی ئەو لە تێۆشانی سیاسی و دۆزی یاسای مرۆڤایەتیدا گرنگە.

زەهرا لە درێژەی قسەکانیشیدا داوای لە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی دیکە کرد، دان بە مافە سیاسی و کولتوورییەکانی گەلی کورددا بنێن.

هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە بە جددی لە دۆزی ڕێبەر ئاپۆ نزیک ببنەوە و کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجە و جینۆساید بهێنن، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ بەدیهێنانی مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ.

لە دوای وتەکان چالاکییەکە بە سڵاو کردن لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و ئیدانەکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و جینۆساید کۆتایی هات.

ب. ق

Comments are closed.