ناوەندی هەواڵەکان
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی مووشەكی بالستیكی زیاتر دەدات و ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی هێرشەكەیان، دەشڵێت، “سوپرایزی زیاترمان بۆ ئێران هەیە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ململانێكە كۆتایی پێ بێت”.
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەمە بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریكیی ڕایگەیاندووە، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی مووشەكی بالستیكی زیاتر دەدات، ئەوە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وای کردووە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران.
هەروەها ڕایگەیاند، سوپرایزیان بۆ ئێران هەیە، نەک تەنها ئەوەی پێشتر کردوویانە، بەڵکو سوپرایزی زیاتریش لە ئارادایە.
ئەو بەرپرسەی هەواڵگرییەی ئیسرائیل باسی لەوەش كرد، بەشێکی زۆری ململانێکان لەگەڵ تاران دەتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆتایی پێبێت و لەو ململانێیانەشدا ئەمریكا پشتوانی ئیسرائیلە و لە تەنیشتی وەستاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتایی هێرشەكانیانەوە كە لە بەرەبەیانی دوێنی هەینییەوە بۆ سەر ئێران دەستی پێ كردووە ٤٠ سیستەمی بەرگری ئاسمانیان کردووەتە ئامانج، هەروەها یەکەم هێرش کۆبوونەوەی ئەفسەرانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە ئامانج.
ب.گ
Comments are closed.