محەمەد جیهادی
نوها بەکر ئەندامی ئەنجوومەنی میسر بۆ کاروباری دەرەوەی، سەبارەت بە هێرشە دوولایەنەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەرییان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، “ناوچەکە دەخەنە قەیرانێکی سەختەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی چەندین وڵاتی ناوچەکە و جیهان بەگشتی دەبێت، بۆیە لە ئێستادا ئێمە ڕووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ دەبینەوە.”
لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا، نوها بەکر ئەندامی ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی میسر، لەبارەی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
نوها بەکر دەڵێت: “ئەم هێرشە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای خستە مەترسییەوە، هەروەها کاریگەرییە گەورەکانی لەسەر نرخی نەوت و جموجۆڵی ئابووریی و بازرگانی دەریایی دەرکەوتووە، ئیسرائیل هەوڵ دەدات دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، ئەمەش هاوکێشەکان دەگۆڕێت.
هەروەها ڕایگەیاند، “ناوچەکە دەخەنە قەیرانێکی سەختەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی چەندین وڵاتی ناوچەکە و جیهان بەگشتی دەبێت، بۆیە لە ئێستادا ئێمە ڕووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ دەبینەوە.”
ئاماژەی بەوەشدا، “ئەم هێرشانە قەیران و ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر قووڵ کردەوە و مەترسی گەورە درووست دەکات گەر بەردەوام بێت.”
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
ب.گ
Comments are closed.