ناوەندی هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و ئیسرائیلییەکەی کردووە و پاڵپشتیی خۆی بۆ هاوتا ئێرانییەکەی و دژایەتی هێرشی سەربازیشی بۆ سەر ئێران بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین بەجیا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و گیدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تەلەفۆن لەبارەی هێرشەکانەوە قسەی کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، وەزیری دەرەوەی چین بە هاوتا ئێرانییەکەی ڕاگەیاندووە، “پاڵپشتی تاران لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی و بەرژەوەندییەکانی دەکات، هەروەها بە هاوتا ئیسرائیلیەکەشی ڕاگەیاندووە، “دژایەتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەین”.
وانگ یی بە عێراقچی ڕاگەیاندووە، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەن و ئەوەی ڕوویداوە پێشێلکارییە بەرامبەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران داوای هەڵوێستی یەکگرتووی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل کرد.
ب.گ
Comments are closed.