ناوەندی هەواڵەکان
فەرماندەی فەرماندەیی گشتیی بەرگری ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا ١٠ فڕۆکەی دوژمنمان تێکشکاندووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران (تەسنیم)، “ژەنەراڵ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی فەرماندەیی گشتیی بەرگری ئاسمانیی خاتم ئەنبییا، ڕایگەیاندووە، کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا ١٠ فڕۆکەی دوژمنی ڕژێمی زایۆنییان لە ناوچە جیاجیاکاندا خستووەتە خوارەوە.”
تا ئێستا ئێران، زانیاری وردی لەسەر جۆر و شێواز و کات و شوێنی فڕۆکەکان و خستنەخوارەوەیان ئاشکرا نەکردووە، لەمبارەیەوە ئیسرائیلیش هیچ لێدوانێکی نەداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە لە پاش هێرشێکی کتوپڕی چڕی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەڕێکی دوو ڕۆژە و بەردەوام لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا درووست بووە و پێشبینی دەکرێت درێژە بکێشێت.
ب.گ
Comments are closed.