ناوەندی هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا ئەنجامداوە و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، “دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێ بێت”.
ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “truthsocial”دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوی كردەوە، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونییەوە، پوتن پەیوەندی پێوەكردووە، لەوەش گرنگتر بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێران.
ئاماژەی بەوەش كرد، “بە چڕی گفتوگۆمان کرد، کاتێکی زۆر کەمترمان هەبوو بۆ باسکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەڵام ئەوە بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵەگرین، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن، دەستبەجێ، لە هەردوو لایەنەوە”.
ترەمپ باسی لەوەش كرد، پەیوەندییەکەیان نزیکەی یەک کاتژمێری خایاندوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، كە دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێ بێت.
ب.گ
Comments are closed.