محەمەد بن سەلمان: پاڵپشتی تاران دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد، لە پەیوەندییەکەدا شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند، پاڵپشتیی تاران دەکەن.

ئەمڕۆ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

میدیای فەرمیی ئێران (ئێرنا)، لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەوە ڕایگەیاند، محەمەد بن سەلمان بە مەسعود پزیشکیانی وتووە، ئیسرائیل هەموو کارێک بۆ ڕاکێشانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دەکات.

سەرۆککۆماری ئێرانیش ڕایگەیاندووە، “هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران بەڵگەی شەڕانگێزییەتی”. وتووشییەتی، “سعودیە دەتوانێت هەوڵەکان لەنێو وڵاتانی ئیسلامیی بۆ بەرگریی لە موسڵمانان لە ناوچەکەدا ڕێکبخات.”

هەروەها شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاندووە، “سعودیە لەگەڵ تارانە و هەموو جیهانی ئیسلامی پاڵپشتی ئێران دەکات، هەروەها هەوڵ بۆ درووستکردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی دەدەم”.

ب.گ

Comments are closed.