ناوەندی هەواڵەکان
ئێستا ئێران زنجیرەیەک مووشەکی دیکەی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و دەیان مووشەک لە ئاسمانی قودس دەبیندرێن، کە بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە هەر لە ئاسمان دەتەقێندرێنەوە.
کەمێک پێش ئێستا، میدیای فەرمی ئێران، گەڕێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی، لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاڕاستەکردنی دەیان مووشەکی لە چوارچێوەی هێرشی بەرپەرچدانەوەی وڵاتەکەی لە دوێنێ شەوەوە، بۆ ئاسمانی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئێران ئەمشەو لە ڕێگەی موشەکی بالیستیکی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، زنجیرەیەك هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەیان مووشەكی بالیستیكی لە شارەكانی ئەسفەهان و شیرازی ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە،
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل، هێرشەکەی ئێرانی پشتڕاست كردەوە و داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كرد، كە ڕوو لە پەناگەكان بكەن و لەوێ بمێننەوە تا ئاگادار دەكرێنەوە، میدیاكانی ئیسرائیلیش بڵاویان كردەوە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە شارەكانی حەیفا و تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لێدراوە.
ب.گ
Comments are closed.