باڵەکایەتی
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە سنوورەکە، ئەمشەو هاوڵاتییانی چۆمان گوێیان لە دەنگێکی بەرز بووە و وایانزانیوە بۆردوومانە، لە گەڵەکۆتری و ڕەشەهەرمیان لە سنووری شارۆچکەی چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی، بەڵام کە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە پارچەی مووشەکیان بینیوە کە بەربووەتەوە.
ئەمشەو لە ناوچەی گەڵەکۆتری گوندی ڕایات و ڕەشەهەرمیان لە گوندی ئاڵانەی سنووری شارۆچکەی چۆمانی سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی، دوو پارچە مووشەک بەربوونەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز دەنگی بەربوونەوەی پارچە مووشەکەکان هێندە بەرز بووە، خەڵک وایانزانیوە کە بۆردوومانە، بەڵام کە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، پارچەی گەورەی مووشەکیان بینیوە.
پارچە مووشەکەکان لە نزیک گوند و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان بەربوونەتەوە، بە وتەی هاوڵاتییانیش، “بەگوێرەی وێنە و دیمەنی مووشەکی ئێرانی و پارچەکانی، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیویانە و بەراورد بەو پارچانە، ئەمانەش پارچەی مووشەکی ئێرانین.
ب.گ
Comments are closed.