ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، ئەگەر ئێران بە هەر هۆکارێک بیەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریکا ئەوا با دڵنیابن بە هەموو هێزمانەوە وەڵامیان دەدەینەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر بەرژوەندییەكانیان لەلایەن ئێرانەوە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ بڵاوی کردەوە، ئەگەر ئێران بە هەر هۆکارێک بیەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریکا ئەوا با دڵنیابن بە هەموو هێزمانەوە وەڵامیان دەدەینەوە.
وتیشی: ئێمە دەتوانین بە ئاسانیی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجام بدەین.
دەشڵێت: ئەمریکا هیچ پەیوەندی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران نییە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران، پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.
جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.
ڤ.م
Comments are closed.