ناوەندی هەواڵەكان
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هەندێك لە هێرشەكان لە خاكی عێراقەوە دەكرێتە سەر وڵاتەكەمان و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین لەوبارەوە ڕێكاری جدی بگرێتەبەر، دەشڵێن: ئێران چیتر وەك پێشوو هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناكات.
كازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری یاسایی سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل لە خاكی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەكەی لە چاوپێكەوتنێكدا زانیاری نوێی خستەڕوو.
كازم غەریب ڕایگەیاند: هەندێ لە هێرشەكانی ئیسرائیل لە خاكی عێراقەوە دەكرێنە سەر وڵاتەكەمان، هەربۆیە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین لەوبارەوە ڕێكاری جدی بگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە عێراق كردووە، بە فەرمی ناڕەزایی بگەیەنێت بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەكانی ئیسرائیل، ئێران چیتر بە پێویستی نازانێت وەك جاران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بكات.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر سەرچاوەیەك بە میدیا عەرەبیەكانی ڕاگەیاندبوو، حكومەتی عێراق نامەیەكی داوە بە ئەمریكا و داوای ڕاگرتنی پێشێلكارییە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە كردووە.
هـ.ئ
Comments are closed.