ئایا خامنەیی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ئیسرائیلدایە؟

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، خامنەیی لە چوارچێوەی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیلدایە و بە ئامانج گرتنی کارێکی قەدەغەکراو نییە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەبارەت بە ئامانج گرتنی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، خامنەیی لە چوارچێوەی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیلدایە و بە ئامانج گرتنی کارێکی قەدەغەکراو نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل لە ئامانجەکانی ئێران خۆی بە دوور ناگرێت، تەنانەت عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێرانیش.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران، پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

ڤ.م

Comments are closed.