بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ٢٠٤ کەس كوژران و بریندار بوون

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، ئێران زۆر بە چڕی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێڕشی کردە سەر ناوچەکانی تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل، دەشڵێن، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ٢٠٤ کەس كوژراون و برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فارس، سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و کوژران و برینداربوونی ٢٠٤ کەس بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ٢٠٤ کەس کوژران و برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران زۆر بە چڕی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچەکانی تەلئەبیب و حەیفا و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

ڤ.م

Comments are closed.