حووسییەكان: چەند مووشەكێكی بالیستیمان ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن ڕایگەیاند، بە هەماهەنگیی تاران لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشیان كردووەتە سەر شاری حەیفا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، چەند شوێن و پێگەیەكی گرنگمان كردووەتەوە ئامانج.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەكانی یەمەن سەبارەت بە چەند هێرشێكیان بۆ سەر ئیسرائیل و بە ئامانج گرتنی چەند ناوچەیەكی هەستیار، بەیاننامەیەكی خوێندەوە.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند: بە هەماهەنگیی تاران لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشیان كردووەتە سەر شاری حەیفا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، هەروەها، هێرشەكانمان هاوتا بوو لەگەڵ ئەو هێرشانەی، كە ئێران دژی ئیسرائیل ئەنجامیان داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: حووسییەكان هێرشیان كردووەتە سەر شوێنە هەستیارەكان لە حەیفا، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشەی دوێنێی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و هەوڵی تیرۆركردنی سەركردەیەكی باڵای حووسییەكان.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ میدیاكانی ئیسرائیل هەواڵی كوژرانی چەند سەركردەیەكی حوسییەكانیان بڵاوكردەوە، كە بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە كوژراون، بەڵام تا ئێستا ڕاستی و درووستی ئەو هەواڵانە یەكلایی نەبووەتەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.