ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئەگەرى هاتنى شەپۆلێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان هەروەها، خێرایى با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووى ٢٥ كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسى هەرێم لەبارەی دۆخی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئەگەرى هاتنى شەپۆلێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان هەروەها، خێرایى با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووى ٢٥ كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.