بەهۆی نەبوونی مووچەوە لە سلێمانی بایكۆتی دەوام دەستیپێكرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە ئەمڕۆ سەرجەم دادنووسەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و ئامادەنەبوون كاری هاوڵاتیان ڕایی بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سەرجەم دادنووسەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

هەروەها، دادنووسەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادە نەبوون هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان ڕایی بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حکومەتی کاربەڕێکەریی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی دابەشنەکردووە و تاکوو ئێستاش دیار نییە مووچەی مانگی حوزەیران کەی دابەشدەکات، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم درووستکردووە.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٨ـی مانگی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.

ڤ.م

Comments are closed.