ناوەندی هەواڵەكان
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و هەناردەكارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوه‌ن و كۆگاكانمان به‌شی چه‌ندین مانگ خۆراكیان تێدایه، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له بازاڕه‌كانماندا نییه.
عه‌تا محه‌مه‌د نوری جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و هەناردەكارانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازییە سنوورییەكان بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و هەناردەكارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: “سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران كراوه‌ن و جموجوڵی بازرگانی تێیاندا زۆر ئاساییه”.
وتیشی: “هیچ مه‌ترسییه‌ك له كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان نییه و كۆگاكانمان به‌شی چه‌ندین مانگ خۆراكیان تێدا هه‌ڵگیراوه.
دەشڵێت: “بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نه‌بوونی خۆراك و شتوومه‌كیان له‌سه‌ر نییه”.
باسی لەوەشكرد: “كاڵا و شتومه‌ك و خۆراكی پێویست له بازاڕ و كۆگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و پێداویستی ناوخۆ پڕ‌ده‌كه‌نه‌وه، لیژنه‌كانیش چاودێریی نرخی بازاڕ ده‌كه‌ن و رێگا به‌هیچ كه‌سێك نادرێت نرخ به‌رزبكاته‌وه”.
له‌هه‌رێمی كوردستان ٣٢ ده‌روازه‌ی سنووری هه‌یه، كه ته‌نها شەش ده‌روازه‌یان به فەرمی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه‌وه ناسێندراون.
ئ.م
Comments are closed.