ناوەندی هەواڵەكان
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم هەفتەیە، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 456 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دەشڵێن، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 84 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا لەبارەی ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم هەفتەیە، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 456 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
دەشڵێن، هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 84 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێكدا لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو، 214 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.
باس لەوەشكراوە، یەکەم وڵاتی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لەو هەفتەیەدا، وڵاتی کەنەدا بووە، كە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 835 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمریكا كردووە، لە پلەی دووەم تا چوارەم هەریەكە لە وڵاتانی مەكسیك، بەڕازیل، ئیكوادۆر دێن.
باس لەوەشكراوە، لەم هەفتەیەدا هیچ بڕە نەوتێك لە سعودیە و لیبیاوە هاوردەی وڵاتەکەمان نەکراوە، لەکاتێکدا لە هەفتەکانی ڕابردوودا، ئەو دوو وڵاتە لە ریزبەندیی وڵاتانی پێشەنگی هەناردەکاری نەوت بوون بۆ ئەمریکا.
ئ.م
Comments are closed.